ووتوێژ له‌گه‌ڵ به‌هرام وه‌ڵه‌دبه‌گی
رۆژنامه‌نووس و سه‌رۆکی ئه‌نستیوی کوردستان له تاران
سه‌باره‌ت به کتێبی “له سه‌روه‌ی ترۆپکێ تۆفان، مه‌لامسته‌فا بارزانی له روانگه‌ی رۆژنامه‌کانی ئێرانه‌وه ۱۹۸۰-۱۹۴۵″
مه‌لا مسته‌فا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ تاران
به‌هرامی وه‌له‌دبه‌یگی هه‌مو گفتوگۆکانی “مسته‌فا بارزانی” له کتێبێک‌دا کۆده‌کاته‌وه
پرسیار: سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژووی کوردستان له تاران ….
پسپوذانی بواری مێژوو و سیاست، ده‌زانن به‌شێکی زۆری شۆرشه‌کانی کوردستانی عێراق تێکه‌ڵاوی جوغرافیا و گه‌ل و حکومه‌ته‌کانی ئێران بووه و ئێران وه‌ک وڵاتێک که زۆر به‌دوا دا چوون و روبرو بوونه‌وه‌ی بووه له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی سیاسی‌کانی کورد و حیزبه‌کانی کوردستان،وه زۆربه‌ی دام و ده‌زگاکانی ئه‌وسه‌رده‌مانه‌ی ئێران راپۆرت و گوزارشیان له‌م روه‌وه نووسیه‌وه‌ته‌وه. وه‌کو سه‌رده‌می شیخ مه‌حمود وه دواتر له رۆژگاری مه‌لامسته‌فادا تا شۆرشی ئیلول، ئێران له سلیمانیه، هولێر، موسل، خانقین و کرکوک کنسولگه‌ری بووه و له به‌غداش سه‌فاره‌ت. ئه‌مانه رۆژانه له سه‌ر کوردستان راپورتیان داوه‌ته تاران و ئێستا هه‌موی له به‌ر ده‌ست دایه. له پاڵ ئه‌م چالاکیانه‌دا رۆژنامه‌کانی ئێرانیش له سه‌ر کورد و کوردستان زۆر چالاک بوون و شتیان بڵاو کردوه‌ته‌وه، و ئارشیوێکی زۆر به‌نرخ و ده‌وڵه‌مه‌ندیان ساز کردوه وه ره‌نگه نزیکه‌ی ۵۰ له سه‌دی مێژووی کوردستان له سه‌نتری ئارشیو و ئه‌سنادی ئێران بێت. ئه‌لبه‌ته وه‌ڵاتانی وه‌ک تورکیا و روسیاش، له‌و روه‌وه زۆر ده‌ڵه‌مه‌ندن.
هه‌موو میلله‌تێک خه‌می مێژووی خوێ هه‌یه به تایبه‌ت ئێمه‌ی کورد ئه‌مذۆ له چه‌ن لاوه به مه‌کینه‌ی جه‌علی ئه‌سناد و پاره‌ی زۆر و قه‌ڵه‌می زه‌به‌لاح دیانه‌وێت مێژووه‌که‌مان تێک بده‌ن و به ناو مێژوو و کتێبی مێژووییه‌وه مێژووی سینیمان (چینی) پێ بفروشن که ئێستا له ئێرانا زۆر باوه.
به چاپی ئه‌م کتێبه بۆ خومان و ئێرانیه‌کانی ده‌رکه‌وت که مێژووی کوردستان زرفیه‌ت و توانایی زۆره که له‌سه‌ری کاربکرێت و ده‌توانێت شان به شانی مێژووی گه‌لانی فارس و تورک و عه‌رب له ناوچه‌که‌دا قسه‌ی بوو ووتن هه‌بێت له لایه‌که‌وه مه‌لامسته بارزانی وه‌ک خوێ به‌ذاستی نه‌ناسراوه و زۆر ده‌توانرێت له سه‌ر ژیان و خه‌باتی کاربکرێت بۆ دوڵه‌مه‌ند کردنی مێژووی کوردستان له‌م بواره‌ش دا به‌وته‌ی نه‌جه‌فی ده‌ریا به‌ندری نووسه‌ر و وه‌رگێری به ناوبانگی ئێرانی: مه‌لامسته‌فا بارزانی رومه‌تی خه‌مباری مێژووه.
پرسیار: بیروکه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه له لایه‌ن کێیه‌وه بووه ……
ساڵی ۲۰۰۵ کاک نیچیرڤان به نیگرانی بۆ مێژووی کوردستان و نه‌بوونی مه‌رکه‌زی ئارشیو و ئه‌سناد له کوردستان، پێشنیاری به ئێمه کرد که له تاران ده‌س بکرێت به کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و دیکومینتانه له سه‌ر کوردستان، له ساڵانی رابردودا ده‌ست ره‌سی به ئارشیوه‌کان زۆر سه‌خت بوو، ئه‌وه‌تا چه‌ن سالێکه به‌رپرسانی ئێران هاوکاری رۆژنامه‌نووسان و پسپورانی بواری مێژوو ده‌که‌ن. ئه‌منیش له‌گه‌ڵ چه‌ن هاورییه‌کی مێژوونووس و ماموستای مێژوو له زانکوکانی ئێران یه‌که‌م هه‌نگاومان هه‌ڵگرت و من بوو خوم وه‌ک رۆژنامه‌نووس بۆ سێ ساڵ به دوا دا چوونم کرد له سه‌ر رۆژنامه‌کانی ئێران سه‌باره‌ت به مێژووی کوردستان که توانیومه زۆرتر له ۵۰۰۰۰ ڵاپه‌ره رۆژنامه کوکه‌مه‌وه و کتێبی ” له سه‌روه‌ی تروپکێ توفان، مه‌لا مسته‌فا بارزانی له روانگه‌ی رۆژنامه‌کانی ئێران ۱۹۸۰- ۱۹۴۵ یه‌که‌مین به‌رهه‌می ئه‌م پرۆژه‌یه پێشکه‌ش به خه‌ڵکی کوردستان بکه‌م.
پرسیار: ئه‌م پروژه درێژه‌ی ده‌بێت …
به‌لێ ئه‌وه‌ی پیش‌بینی کراوه ۱۲ به‌رگ کتێبه له روانگه‌ی رۆژنامه‌کانی ئێران، وه‌ک کوماری کوردستان، قازی محه‌مه‌د له مه‌هاباد به‌ره‌و روباری ئاراس، و شۆرشی ئیلول و هتد ….
پرسیار: کێ له پشت ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه‌یه، پارتی دیموکراتی کوردستان ….
پارتی ئاگاداری ئه‌م پروژه‌یه نیه، جه‌نابی کاک نیچیرڤان وه‌ک پرۆژه‌ی ئایبه‌تی خوێ چاوی لێ ده‌کات زۆر تاکیدی له سه‌ر ئیهتیمام دان به دیکومێنته له نووسینه‌وه‌ی مێژوودا تا ڵاپه‌ره‌کانی مێژوو وه‌ک خوێ هه‌لبدرێته‌وه و خه‌ڵک پیش هه‌موشتێک دیکومینته‌کان ببینن و ئه‌مه خوێ له خوێدا له دونیای ئه‌مذۆدا وه‌ک نمونه له ئێران مێژوونوسه به ناوبانگه‌کانی ئێرانیش هه‌روه‌ها ته‌ماشای مێژوو ده‌که‌ن و زۆر سرنج به دیکومێنت ده‌درێت له نووسینه‌وه‌ی مێژوودا. دواتر لێکۆلینه‌وه مێژووی ده‌که‌ن.
پرسیار: مه‌سه‌له گرنگه‌کانی ئه‌م کتێبه….
ئه‌م کتێبه شتی زۆری تیدایه له سه‌ر بارزانی و شورشی کوردستان به‌ڵام به‌لای منه‌وه ئه‌و بیروذای بارزانیه و پیوندیه‌کانی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسه‌کانی جیهان، که ئه‌م ئه‌متیازه له نێوان رابه‌ره شورشگیره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی دونیا که‌متر وه‌دی ده‌کرێت به‌ڵام بارزانی توانیویه‌تی له ذێگای ئه‌م پیوه‌ندیه‌وه ده‌نگی گه‌له‌که‌ی له شاخه‌کانی کوردستان به دونیا رابگه‌ێنێت و کێشه‌ی کورد وه‌ک کێشه‌یه‌کی جیهانی به دونیا بناسێنێت. و دواتریش پرینه‌وه‌ی له ئاراس که ژنراڵه‌کانی زمانی شای ئێران به حه‌رکه‌تێکی کم وێنه‌ی پارتیزانی ناو ده‌بن و یه‌ک ده‌نگی گورد له شورشی مه‌زنی ئیلول دا چه‌ن شتێکی گرنگی ناو ئه‌م کتێبه‌ن.
پرسیار: ئه‌م کتێبه چه‌ن وتووێژی بارزانی تێدا بڵاو بوه‌ته‌وه ……..
ئه‌م کتێبه ئه‌و وتووێژانه‌ی بارزانی له خو ئه‌گرێت که ئه‌وسالانه له رۆژنامه‌کانی ئێران بڵاو بوونه‌ته‌وه. بارزانی وتووێژی زۆری هه‌یه بۆ نمونه وتووێژی بارزانی له‌گه‌ڵ حسنین هیکل سه‌رنووسه‌ری الهرام و جوزف کرافت هه‌والنێری واشنگتن پست له مانگی گولانی ۱۹۷۵ له تاران ئه‌نجام دراوه. به هوێ سانسوره‌وه له رۆژنامه‌کانی ئێران ئیجازه‌ی بلاوکردنیان پێ نه‌دراوه.
یان جهانگیری بلوچ رۆژنامه‌نووسی ئێرانی سه‌رتای ساڵی ۱۹۷۴ له کوردستان له‌گه‌ڵ بارزانی وتووێژی کردوه به‌ڵام ساواک له ئێران‌دا ئیجازه‌ی بڵاوکردنیان نه‌داوه وه دوای شۆرشی ئێران بڵاو کراوه‌ته‌وه. بۆیه کوێ وتووێژه‌کانی بارزانی که ئێمه ده‌سمان که‌تون و له‌م کتێبه‌دا بڵاومان کردونه‌ته‌وه ۲۵ وتوویژه له‌گه‌ڵ ۱۵۷ راپورت و ته‌فسیر له سه‌ر بارزانی که رۆژنامه‌نووسانی بیانی نووسیویانه و له ئێران بڵاو بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌و ۲۵ وتووێژه ۳ وتووێژی هی رۆژنامه نووسانی ئێرانیه که دوانیان له کاتی خوێدا بڵاو بوونه‌ته‌وه و یه‌ک دانه‌یان پاش شۆرشی گه‌لانی ئێران به تایبه‌ت وتووێژی ئه‌میری تاهیری سه‌رنووسه‌ری کیهان که وتووێژێکی له پێش دارێژراوه کراوه و زۆربه‌ی ئه‌و قسانه‌ی که به ناوی بارزانی بڵاو بوونه‌ته‌وه بوێ نووسراوه‌ته‌وه چونکه بارزانی هه‌ر له‌و حه‌وته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ حسنین هیکل و جوزف کرافت هه‌والنێری واشنگتن پست وتووێژی کردووه و ده‌قی وتووێژکان زۆر له‌یه‌ک نزیکن به‌ڵام ئه‌وی رۆژنامه‌ی کیهان زۆر جیاوازه و کاک نوشیروان مسته‌فا ره‌نگه یه‌که‌م که‌س بێت که ساڵی ۱۹۷۵ له کتێبی خری ناوزنگ ده‌ڵێت ده‌سکاری ئه‌م وتووێژه کراوه، من خوم له چه‌ن رۆژنامه نووسی ئێرانی که ئه‌وسه‌رده‌مه له کیهان بوون بیستومه که ووتویانه ئه‌میری تاهیری ئه‌ندامی سی‌ئه‌ی ئای ئه‌مریکی بووه و ئه‌و وتووێژه‌ی به داخوازی و راسپێری ئه‌وان و ساواک به برنامه ئه‌نجام داوه بۆ ئه‌وه‌ی بارزانی پێ خراپ بکا. یه‌ک له‌و رۆژنامه‌نووسانه دۆکتور سالحی نیک به‌خته که کاتی خوێ وتووێژی له‌گه‌ڵ بارزانی کردووه و له رۆژنامه‌ی کیهان بووه.
سه‌باره‌ت به ئه‌و وتووێژانه‌ی بارزانی که رۆژنامه‌وانه ئه‌مریکی و ئه‌وروپی کردویانه و له رۆژنامه‌کانی ئه‌وکاته‌ی ئێران بڵاو بوونه‌ته‌وه ده‌بێ بڵێم به‌داخه‌وه هه‌مووی وتووێژه‌کان به تواوی بڵاو نه‌کراونه‌ته‌وه و سانسوری حکومه‌ت له سه‌ر بارزانی و کورد وه جۆری وه‌رگێذانی کان به‌شێکن له کێشه‌ی ئه‌م کتێبه، هیوادارم له داهاتودا بتوانین نوسخه‌ی یه‌که‌می ئه‌و رۆژنامه‌مانه‌ی که له‌گه‌ڵ بارزانی وت‌ووێژیان کردوه کو بکه‌ینه‌وه و به بێ سانسور وه‌ک خوێان وه‌ریان گیرینه‌وه تا ئه‌و کاته بارزانی و وتووێژه‌کانی به جوانی ده‌رکه‌ون.
پرسیار: ئه‌و مانشته‌ی له بارزانی ده‌ڵێت کوردستانیکی گه‌وره له ژێر ئالای ئێران‌دا…….
سه‌باره‌ت به‌و مانشته‌ی گۆڤاری ئومیدی ئێران که نووسیویه‌تی ئارزوی من کوردستانێکی گه‌وره له ژێر ئاڵای ئێران دا بارزانی له وتووێژه‌که‌ی دا وا ناڵێت گۆڤاره‌که وای نووسیوه بارزانی ئاره‌زووی کوردستانێکی سه‌ربه‌خویی به‌راشکاوی له‌م وتووێژه‌دا به ئێرانیه‌کان راگه‌یاندوه و وجوغرافیاکه‌ی هه‌ر چوارپارچه‌ی ته‌شریح کردوه.
ئه‌مه ده‌قی وڵامه‌که‌ی بارزانیه، که له ڵاپه‌ره‌ی ۷۵۳ کتێبه‌که‌دا هاتوه‌ه «ئێمه خودموختاری بۆ هه‌مو خه‌ڵکی کوردستان داوا ده‌که‌ین کوردستان یه‌ک وڵاته که له باکوری سوریا تا باشوری رۆژهه‌ڵاتی تورکیا و رۆژهه‌ڵاتی ئێران و باشوری عێراق درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌م وڵاته ده‌بێ ببێته‌وه به یه‌ک و له‌گه‌ڵ ئێران دا پیوه‌ندی هه‌بێت چونکه ئێمه ئێرانین و هه‌رگیز نامانه‌وێت حکومه‌تێکی جیاواز له ئێران دروست بکه‌ین.»
پرسیار: ئه‌م کتێبه چه‌ن به‌شی له مێژووی کوردستانی له خۆگرتوه…..
ئه‌م کتێبه له شه‌ش به‌ش پێک هاتوه، به رۆژ ژمێری شۆرشی کوردستان و ژیان و تێکوشانی مه‌لامسته‌فا ده‌س پێ ده‌کات تا به‌شداری بارزانی له کوماری کوردستان له مه‌هاباد وه دواتر په‌ذینه‌وه‌ی بارزانی له مه‌هاباد به‌رو ذوباری ئاراس. هه‌روه‌ها بارزانی له روانگه‌ی رۆژنامه‌کانی ئێران له سالی۱۹۴۵ تا ۱۹۸۰ و چه‌ند نامه‌ی بارزانی بۆ سه‌رۆک کۆماری یه‌کیه‌تی سوفیه‌ت، ئه‌مریکا و عێراق و دواتر راپورتی پرسه و سه‌ره‌خوشی بۆ گه‌رانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی نه‌مر بارزانی بۆ شنو و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆتایی دێت.
پرسیار: یه‌که‌م چاو پێ که‌وتنی شای ئێران و بارزانی له چه کاتێکدا بووه …..
بارزانی له ۲۶ دسامبری ۱۹۴۶ بۆ یه‌که‌م جار له‌گه‌ڵ میرحاج و عزت عبدالعزیز ده‌گاته تاران و له‌گه‌ڵ شای ئێران کو ده‌بێنه‌وه.
دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌رته‌شی ئێران ژنرال ره‌زم ئارایش کوده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها له‌م سه‌ردانه‌ی بۆ تاران سه‌ردانی ئیحسان نوری پاشا رابه‌ری میلیونی کوردستانی تورکیاش ده‌کات.
محه‌مه‌د ئیبراهیم ره‌نجبری ئه‌میری رۆژنامه فروشێکی ئه‌و سه‌رده‌مه که ئێستا له ژیان ماوه و بیره‌وریه‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی له کتێبێک دا بڵاو کردوه‌ته‌وه ده‌ڵێت له ئوتیلی ده‌ربه‌ند له تاران بارزانی بینیوه و بارزانی پێ وتوه که هه‌مو رۆژێک رۆژنامه‌کانی تارانمان بۆ بێنێت به تایبه‌ت رۆژنامه‌کانی دژی شای ئێران.
له سه‌رده‌می شۆرشی ئیلول بارزانی، شای ئێرانی زۆر بینیوه، به‌ڵام له رۆژنامه‌کانی ئێران دا هیچ ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بووه، له به‌رپرسانی ئه‌وکاته‌ی رادیوی کوردی تارانم بیستوه که گوایا جاروبار دیداره‌کانی شای ئێران و بارزانی به زمانی کوردی له رادیو دا بڵاو کراوه‌ته‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نووسراوه وه ده‌ستم نه‌که‌وتوه.
ئه‌سه‌دولا عه‌لم وه‌زیری ده‌رباری شای ئێران له یادداشته‌کانی دا چه‌ن جار ئیشاره‌ی به‌م دیدارانه‌ی کردوه به تایبه‌ت ئاخرین دیداری بارزانی و وه‌فدی کوردی له‌گه‌ڵ شا له ۱۱ ئازاری ۱۹۷۵ بووه که عه‌لم ده‌ڵێت؛ «شا سه‌ر خۆش نه‌بوو. وام بیرکرده‌وه ئه‌بێ کێشه‌ی کورده‌کان ئاوه‌ها ناراحه‌تی کردبێ، چون شا تاوانبار کرا بوو، که به شۆرشی کورد و کورده‌کان بێ وه‌فایی و خیانه‌تی کردووه، ئه‌م وته و نوسینانه دڵگیری کردبوو، دوێنی و ئێمذۆش شا له جه‌ژنی جاوید هه‌روا ناراحه‌ت بوو، تازه ئێمذو زانیم له به‌ر چی واتێک چووه، چون ئێمذو ئێواره قراره مه‌لامسته‌فای کورد سه‌ردانی شا بکات. شا پیاوێکی مه‌زنه، پێی خۆش نه‌بوو، له‌گه‌ڵ بارزانی ذوله ذو دانێشێ، شا فه‌رموی ذۆژنامه بیانیه ئورووپی و ئامریکه‌کان زۆریان ئازار داوه.»
پرسیار: ده‌نگ دانه‌وه‌ی چاپی ئه‌م کتێبه له تاران چوون بووه …..
پێشوازی راگه‌یاندنی ئێرانی به تایبه‌ت رۆژنامه و گۆڤاره ریفورم خوازه‌کان له‌م کتێبه له تاران جێگای سه‌رنجی ئێرانیه‌کانه و هه‌روه‌ها به‌شداریان له مراسیمی پرده‌لادان له کتێبه‌که به ئه‌م بۆنانه‌وه: ۱- یه‌که‌م کتێبی موستندی و دیکومینته ژورنالیسته له سه‌ر کورد و کوردستان ۲- به‌شیوازیکی نوێی تاریخ نیگاری و مێژوونووسین سه‌رده‌م ده‌ستی پێ کردوه‌وه و به ئه‌نجام گه‌یشتوه ۳- گرافیک و دیزاینی کتێبه‌که له‌لایه‌ن میهرانی زه‌مانی یه‌کێ له گرافیسته به‌ناوبانگه‌کانی ئێرانی دیزاین کراوه ۴- یه‌ک له لایه‌ن گه‌وره‌ترین بڵاڤوکی ئێرانی به ناوی نشری ێالێ له چاپ درواوه.
پرسیار: بو ئه‌م کتێبه به زمانی فارسی بڵاو بوه‌ته‌وه و به زمانی کوردی نه‌بوه ….
هه‌موو ئارشیو و دیکومێنته‌کانی له ئێرانا به زمانی فارسین، ئێمه‌ش بو ئه‌وه‌ی دیکومێنته‌کان وه‌ک خوێ بڵاو ببێته‌وه یه‌که‌م جار ویستمان کتێبه‌که به زمانی فارسی بێت. وه‌رگێرانی به زمانی کوردی و ئه‌نگلیزی به‌م زوانه دوایی دێت و به جیاواز چاپ ده‌کرێت. هه‌روه‌ها وه‌رگیرانی بو زمانه‌کانی عه‌ره‌بی و تورکی و روسی‌یش له برنامه‌مان دایه که پاش کوردی و ئه‌نگلیزیه‌که چاپ و بڵاو بکرێنه‌وه.
چه‌ند نوکته‌ی به‌رچاوه له‌ک کتێبه‌دا بۆ خوێنه‌ران سه‌رنج راکێش بێت و جه‌نابتان ده‌توانن که‌ڵکی لێ وه‌رگرن یان له پێشه‌کی وتووێژه‌که‌دا ئاماژه‌ی پێ بکه‌ن:
۱- رۆژنامه‌ی لوموند یه‌که‌م رۆژنامه‌ی ئه‌وروپییه ۱۸ مه‌ی ۱۹۶۵ راپورتێک له سه‌ر شۆرشی کوردستان بڵاو ده‌کاته‌وه به قه‌ڵه‌می رۆژنامه‌نووس اریک رولو.
۲- ۳۰ ژانویه ۱۹۶۶ یه‌که‌م نامه‌ی بارزانی بۆ اوتانت سیکیتری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له رۆژنامه‌ی خاک و خونی تاران بڵاو ده‌بێته‌وه که ۱/۱/۱۹۶۶ نووسیویه‌تی
۳- گۆڤاری تهران مسهور ۸ فوریه ۱۹۶۶ یه‌که‌م راپورتی ویلوس هه‌والنێری آسوشیتدپرس که ماوه‌ی دو مانگ له کوردستان بوه و ره‌نگه یه‌که‌م وتوێژ ئه‌و له‌گه‌ڵ بارزانی کردویه‌تی خوێ له نووسینی و وه‌رگێرانی اسماعیل رائین بڵاو ده‌کاته‌وه و وێنه‌ی و له ڵاپه‌ریه‌که‌یدا وێنه‌ی بارزانی بڵاو ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌م یه‌که‌م راپورتی رۆژنامه نووسێکی بیانیه که له رۆژنامه‌کانی ئێران دا بڵاو ده‌بێته‌وه.
۴- یه‌که‌م هه‌واڵ له سه‌ر بارزانی له ئێران رۆژنامه‌ی باختر له تاران له رۆژی ۱۵‌ی دی ۱۳۲۴ برابر به ۵ ژانویه‌ی ۱۹۴۶ به نه‌قل له رۆژنامه‌کانی انگلیسی بڵاو ده‌کرێته‌وه.
۵- یه‌که‌م وتاری ئیحسان نوری پاشا له سه‌ر شورشی کوردستانی عێراق و مه‌لامسته‌فا له رۆژنامه‌کای کوهستان له ۲۱ ژانویه‌ی ۱۹۴۶ له تاران بڵاو ده‌بێته‌وه.
۶- بارزانی له نوامبری ۱۹۷۴ برابر ئابانی ۱۳۵۳ بو یه‌که‌م جار له تاران هنری کیسینجر وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریکای بینیوه.
۷- یه‌که‌م وتووێژی رۆژنامه‌نووسانی ئالمانی له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فای بارزانی له گۆڤاری کوئیک (کارل برایر و پترلئوگلفد) له ژێر ناوونیشانی (ملاقات با گرگ کوهستان) دیدار له‌گه‌ڵ گورگی کوێستان له گۆڤاری تهران مڵور له ۱۱ فوریه ۱۹۶۶ له تاران بڵاو بوته‌وه.
۸- روژنامه‌کانی یه‌کیه‌تی سوفیه‌ت له ۱۲ مارس ۱۹۶۶ بو یه‌که‌م جار راپورتێک له سه‌ر کێشه‌ی کورد له عێراق بڵاو ده‌که‌نه‌وه که له گۆڤاری (خواندنیها) له تاران بڵاو دیته‌وه.
۹- رۆژنامه‌ی کیهانی ئێرانی ساڵی ۱۹۷۳ بارزانی وه‌ک شه‌خسیته‌تی ساڵ ده‌س نیشان ده‌کات و له‌گه‌ڵ خوان پرون سه‌رکومارێ ئارژانتین، گول دامایر سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل، حواری بومه‌دین سه‌رکوماری ئه‌لجزایر و الفرهیچکاک کارگردانی ئه‌مریکی، ملینا مرکوری هونه‌رمه‌ندی یونانی و سیمون دوابووار نووسه‌ری فرانسه‌یی، چیانگ چینگ خێزانی مائوتسه تونگ، دالائی لامار رابه‌ری روحانی ته‌به‌ت وه‌ک شه‌خسیاتی سال هه‌لیان ده‌بژیرێت و له سه‌ر ژیانیان ده‌نوسێت.
۱۰- پیوه‌ندی بارزانی له سه‌رده‌می بوونی له یه‌کیه‌تی سوفیه‌ت، له‌گه‌ڵ ئوپوزسیونی ئێرانی، که مه‌ریمی فیروز خیزانی کیانوری سه‌رۆکی حیزبی توده‌ی ئێران و خانبابای تارانی یه‌ک له سیاسه‌کانی ئێران و خاتو نه‌جمی علوی به باشی باسی ئه‌م پێوه‌ندیانه‌ی ده‌که‌ن.
۱۱- یه‌که‌م رۆژنامه‌نووسی ئێرانی که له‌گه‌ڵ بارزانی وتووێژی کردوه دوکتور مه‌نسور تاراجی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئیتلاعاتی ئێران بووه که له مانگی جولای هاوینی ۱۹۷۴ سه‌ردانی کوردستانی کردوه و دو حه‌وته راپورتی له سه‌ر شه‌ری پیشمه‌رگه و حکومه‌تی عێراق نووسیوه.
۱۲- دۆکتور سادق خرازی نوێنه‌ری پێشوی ئێران له نه‌ته‌وه یکگرتوه‌کان و سفیری ئێران له فرانسه له ریوذه‌سمی په‌رده‌لادان له‌م کتێبه ذاێ‌گه‌یاند کتێبی له سه‌روه‌ی تروپکێ توفان یه‌که‌م کتێبی کوردییه که به جوانی روایه‌تی مێژووی کوردستان ده‌کات وه کرونولوژی مێژووی کوردستان ناوی لێ ده‌بات.