کتێبی “بەرتارەکێ توفان”. واتە “لەسەرووی گەردەلوولەوە

توو ویژی کانالی ئاسمانی رووداو له گه‌ل به‌هرام وه له‌دبه‌گی له سه‌ر کتێبی “بەرتارەکێ توفان”. واتە “لەسەرووی گەردەلوولەوە”

هەڤپەیڤینەکانی مەلا مستەفا بارزانی لە کتێبێکدا كۆدەكرێنەوە

رووداو – هەولێر

cover ketab

بڕیارە ئەو کتێبە، کە بەناوی “بەر تارەکێ توفان” یان “لەسەرووی گەردەلول” چاپکراوە، لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران پەردەی لەسەر لادرێت. ئەو کتێبە بەشێکە لە پرۆژەیەکی ۱۲ بەرگی کتێبێک بەناوی “ژەنەراڵ بارزانی”.

مەلا مستەفا بارزانی ئۆگری شەترەنج بوو. دەگێڕنەوە ئەو لەگەڵ میوانەکانی بەتایبەت رۆژنامەڤانەکان شەترەنجی دەکرد. رێبەرێک کە لە سیاسەتدا کیش بوو، ماتیش بوو، بەڵام تەسلیم نەبوو. لە سەردەمێکدا کە یاریی لە شەترەنجی سیاسی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کارێکی ئاسان نەبوو.

بارزانی خۆی دوای نسکۆی ساڵی ۱۹۷۵ بە رۆژنامەی واشنتن پۆستی گوتووە “ئێمە شکستمان نەخوارد، بەڵکوو دۆستەکانمان خیانەتیان پێ کردین، بەڵام گەلی کوردستان دووبارە لە دایک دەبێت و رابوونێکی دیکە دەخوڵقێنێت”.

وێنەیەكی بارزانی، كە یەکێک لە رۆژنامەڤانە میوانەکانی بارزانی کێشاویەتی، ساڵی ۱۹۷۵ لە گۆڤاری ئۆمیدێ ئیراندا چاپ بووە. ئێستاش لە سەربەرگی کتێبێک نەخشی بەستووە کە بارزانی لە رۆژنامەکانی ئێران و جیهاندا نیشان دەدات.

“بەرتارەکێ توفان”. واتە “لەسەرووی گەردەلوولەوە” لە لە دامەزرانی کۆماری کوردستانەوە تاوەكو دوای شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران لەخۆدەگرێت.

بەهرام وەڵەدبەگی، ئامادەكاری ئەو پرۆژەیە، کە سێ ساڵ لاپەڕە لاپەڕەی سەرجەم رۆژنامەکانی ۳۴ ساڵی ئێرانی هەڵداوەتەوە، تاوەكو هەڤپەیڤینەکانی مەلا مستەفا بارزانی تۆمار بکات.

ئەو کتێبەی بارزانی لە روانگەی رۆژنامەڤانانی ئێرانییەوە نیشان دەدات. کتێبێک کەلە ۹۰۰ لاپەڕە و شەش بەش پێکدێت. بەشداریی بارزانی لە کۆماری کوردستان، پەڕینەوەی بارزانی لە مەهابادەوە بەرەو ئاراس، رەوایەتی رۆژنامەکانی ئێران لە بارزانی لە ماوەی ساڵەکانی ۱۹۴۵ تاوەكو ۱۹۷۹، نامەکانی بارزانی بۆ سەرۆککۆمارەکانی ئەمریکا و عێراق، لەگەڵ کۆچی دوایی بارزانی و بەگوتەی نووسەر ئەسپەردەکردنی پڕشکۆی بارزانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

87910 5

بەهرام وەڵەدبەگی خەڵکی پاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەرپرسی ئەنستیتۆی کوردستان لە تارانە.

“بەرتارەکێ توفان” بەرگی یەکەمی کۆمەڵە کتێبێک لەژێر ناوی ژنەراڵ بارزانییە. کۆمەڵە کتێبێک لە ۱۲ بەرگدا، کە باس لە کەسایەتی و لایەنە جیاوازەکانی خەباتی بارزانی دەکات.

بەرتارەکێ توفان ۲۳ رۆژی دیكە، لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاراندا پەردەی لەسەر لابدرێت.

رووداو:  http://rudaw.net/sorani/middleeast/iran/110420162

خبرگزاری زریان: http://ziryan.ir/NewsDetail.aspx?itemid=13709

جبهه متحد کورد:  http://rojinwe.com/index.php/news2/763-2016-04-22-23-11-32

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *