پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیستیتۆی فه‌رهه‌نگیی کوردستان له تاران
کردستان
۹۹,۰۳,۳۱
به‌هرام وه‌له‌دبه‌گی, کوردی
پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیستیتۆی فه‌رهه‌نگیی کوردستان له تاران
رێزدار کاک «نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ کاک «به‌هرام وه‌ڵه‌دبه‌یگی» به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیستیتۆی فه‌رهه‌نگیی کوردستان له تاران و رۆژنامه‌وانی به‌ئه‌زموون و ناسراوی کورد، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی برای ئازیزیان پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته کرد.
له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا «نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می، بۆ خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان و سه‌رجه‌م خزم و که‌سوکار و دۆستان و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو «نیعمه‌ت وه‌ڵه‌دبه‌یگی» و خه‌ڵکی شاره‌کانی پاوه و جوانڕۆ و هه‌ورامان خۆی به هاوبه‌شی ئه‌و خه‌مه گه‌وره‌یان زانی و لە خوای گەورە داوای كرد گیانی كاك نیعمه‌ت بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و سه‌بر و ئارامی و ئۆقرەیی و دڵنه‌وایی بە ھەموو لایەك ببەخشێت.
برای به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیستیتۆی فه‌رهه‌نگیی کوردستان پاش ململانه‌یه‌کی چه‌ند ساڵه‌ی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مێشک کۆچی دوایی کرد.